هەواڵەکانی پەیمانگە

گواستنەوەی داتاکان لەئایفۆن و ئایپادەوە بۆ کۆمپیوتەر

 
 
Picture of PCIR Admin
گواستنەوەی داتاکان لەئایفۆن و ئایپادەوە بۆ کۆمپیوتەر
by PCIR Admin - Wednesday, 28 March 2018, 11:30 PM
 


:گواستنەوەی زانیاری و داتاکان لە ئایفۆن و ئایپادەوە بۆ کۆمپیوتەر


دیارە زۆربەمان کاتێک ئایفۆنەکانمان زاکیرەکەی پڕەدەبێت بیر لەوە دەکەینەوە کە چۆن داتاکانمان بگوازینەوە بۆ سەر کۆمپیتوتەر،
دیارە بەرنامە زۆرن بۆ ئەوەی ئەم کارە بکەن کە زۆربەی جار بەکارهێنەران بەرنامەی (iTunes) دائەبەزێنن بۆ ئەوەی لەسەر کۆمپیوتەر بیخوێنتەوە، بەڵام گواستنەوەی داتاکان بە ڕیگای کۆپی پەیست کاتێکی زیاتر دەوێت، بۆ ئەوەی ڕزگارت ببێت لەوە یەکێک لە باشترین بەرنامەکانم بۆ ئامادەکردون ئەویش بەرنامەی (3uTools)ە کە بەکاردێت بۆ بەیەکەوە بەستنی ئایفۆن بە کۆمپیوتەرەوە یان ئایپاد بە کۆمپیوتەرەوە، کە دەتوانیت لە ڕێگەی ئەم بەرنامەوە ئەم کارانەی خوارەوە ئەنجام بدەیت کە با تاب ڕونم کردۆتەوە



:یەکەم: تابی (iDevice) ئەم تایبەتمەندیانە لە خۆدەگرێت
:هەر لەگەڵ بەیەکەوە بەستنی ئامێرەکەت بە کۆمپیوتەرەکەوە تەواوی زانیاریەکانت دەربارەی ئامێرەکەت نیشان ئەدات وەکو
.١- ناوی ئـامێرەکە و جۆرەکەی و مۆدیلەکەی چونکە ئامێرەکانی ئەپڵ جۆریان زۆرە
.٢- ئەو ڤێرشنەی لەسەریەتی

.٣- ئایە جەیڵبرەیک کراوە یان نا

.٤- ئایا ئامێرەکە چالاک کراوە یان نا واتە بۆ سیماکارت خوێندنەوە دەشێت یان نا

٥- ئایە ئایکلۆدی لەسەرە یان نا کە ئەمەش زۆر گرنگە کاتێک بتەوێت ڤێرشن لە ئامێرەکەت بدەیت چونکە زۆربەی ئامێرەکان لە دوای ڤێرشن لێدانەوە ئایکلۆدیان دێتە سەر ئەگەر ئایکلۆدەکەی نەزانی دواتر ئامێرەکەت چالاک نابێتەوە

.٦- وەهەروەها بەرواری دەرچونی ئامێرەکەشمان نیشان ئەدات...هتد لەگەڵ چەندین تایبەتمەندی تر


:دووەم: تابی (apps)
دەتوانیت لەڕێگەی بەرنامەکەوە بگەڕێت بە دوای بەرنامەکان و یاریەکان و نوێترین بەرنامەکان و دانلۆد بکەیت و دواتر دای بەزێنیتە ناو ئامێرەکەت

:سێیەم: تابی (Ringtones)
:* دەتوانیت لە ڕێگەی ئەم تابەوە بگەڕێت بە دوای میوزیک و داونلۆدیان بکەیت و بیان خەیتە سەر جەرەسی ئایفۆنەکەت

چوارەم: تابی (Wallpaper):
* دەتوانیت لە ڕێگەی ئەم تابەوە (wallpaper)ی نوێ داونلۆد بکەیت و دواتر بیخەیتە ناو ئامێرەکەتەوە و بیخەیتە سەر شاشەی ئامێرەکەت.



پێنجەم: تابی (Flash & Jailbreak):
* دەتوانیت لەڕێگەی ئەم تابەوە ئەم کارانەی خوارەوە ئەنجام بدەین:
١- کاتێک ئەم تابە دەکەینەوە هەموو ڤێرشنەکانی ئامێرەکەت نیشان ئەدات هەر لە تازەترین ڤێرشنەوە تا کۆتا ڤێرشن، وە هەروەها دەتوانیت بە گەڕانیش بگەڕێت بە دوای ڤێرشنەکان پاشان داونلۆدی بکەیت.

٢- هەروەها لە ڕێگەی ئەم تابەوە دەتوانیت ڤێرشن (Firmware) لە ئایفۆن یان ئایپادەکەت بدەیتەوە لە جیاتی بەکارهێنانی iTunes.

٣- هەروەها دەتوانیت لە ڕێگەی ئەم تابەوە ئامێرەکەت جەیلبرەیەک بکەیت ئەگەر هاتوو جەیلبرەیک بۆ ڤێرشنی ئامێرەکەت هاتبوو خۆی ئاماژە بە جەیڵبرەیەکی ڤێرشنەکە دەکات.

شەشەم: تابی (Toolbox):
ئەم تابە زۆرترین کردارەکان لە خۆدەگرێت کە دەتوانین ئەم کارانە خوارەوە ئەنجام بدەین:
١- دەتوانیت ئەپی (3uTools) بۆ ئامێرەکەت دابەزێنیت و لە ڕێگەیەوە ئاڵوگۆڕی وێنە و ڤیدیۆکانت بکەیت .

٢- گواستنەوەی زانیاریەکانی وەکو وێنە و ڤیدیۆ و ناو و تێبینیەکان و بەرنامەکان لە ئایفۆن یان ئایپادەوە بۆ سەر کۆمپیوتەرەکەت واتە (Backup).

٣- گەڕاندنەوەی ئەوە داتایانەی کە پاک ئەپت کردون واتە (Restore)کردنەوە بۆ ناو ئامێرەکەت.

٤- دەتوانیت لە ڕێگەی (Garbage Cleaner) ئامێرەکەت پاک بکەیتەوە لە فایلە زیادەکان کە خۆی دەیان دۆزێتەوە.

٥- دەتوانیت لە ڕێگەی (Ringtone Maker) وە میوزیک دروست بکەیت بۆ ئەوەی بخیتە سەر جەرەسی ئایفۆنەکەت، کە بۆ ئەمەش دەتوانیت ڤیدیۆکانی ناو ئامێرەکەت یان ناو کۆمپیوتەرەکەت بەکاربهێنیت.

٦- دەتوانیت لە ڕێگەی (Video Converter)ەوە کۆنڤێرتی ڤیدیۆ بکەیت و دواتر بیخەیتە ناو ئامێرەکەوتەوە.

٧- دەتوانیت لەڕێگەی (Audio Converter)ەوە کۆنڤێرتی دەنگ بکەیت دواتر بیخەیتە ناو ئامێرەکەوتەوە.

٨- دەتوانیت لە ڕێگەی (iTunes Utility)ەوە تازەتری ڤێرشنی (iTunes) دانلۆد بکەیت یان بیسڕیتەوە یان (Repair)ی درایڤەری ئامێرەکەت بکەیت.

٩- بەشێکی تری ئەم تابە بریتیە لە (Photo Compressor) کە تەواوی وێنەکا دەکاتە ناو یەک فایلەوە بە بێ ئەوەی قەبارەی وێنەکان کەم بکاتەوە داونلۆدیان دەکاتە ناو کۆمپیتوتەرەکەوە.

١٠- هەروەها دەتوانیت لە ڕێگەی (Data Transfer) ەوە داتا بگوازیتەوە لە ئایفۆنێکەوە بۆ ئایفۆنێکی تر یان لە ئایفۆنەوە بۆ ئایپاد وە بە پێچەوانەوە.

١١- دەتوانیت لە ڕێگەی (Icon Management)ەوە ئایکۆنی بەرنامەی ناو ئامێرەکەت ڕێک بەخەیت بە ڕێگەی دراگ و درۆپ.

١٢- بەشێکی تری ئەم تابە بریتیە لە (Real time Screen) کە دەتوانیت لە ڕێگەی ئەمە بەشەوە وێنەی بەرنامەکان و تەواوی شاشەکە بگرین.

١٣- بەشێکی تری ئەم تابە بریتیە کە (Delete invalid icon) کە هەر ئایکۆنێکی زیادە لە ناو ئامێرەکەت هەبێت دەتوانیت لەم بەشە بۆی بگەڕێت و بیسڕیتەوە.

١٤- دەتوانیت لە ڕێگەی بەرنامەکەوە ئەپدەیتی ئامێرەکەت ڕابگریت لە ڕێگەی (Stop iOS Update).

١٥- دەتوانیت لە ڕێگەی بەرنامەکەوە ئامێرەکەت ڕیستارت یان ڕیبوت بکەیت.

:دەتوانیت لەم لینکە بەرنامەکە داونلۆد بکەیت


http://3utools.en.lo4d.com/download/mirror-hs1


بەهیوای سود بینین...

ئامادەکردنی: م. طالب حسن علی