هەواڵەکانی پەیمانگە

تایبەتمەندییەکانی مامۆستای سەرکەوتوو

 
 
Picture of PCIR Admin
تایبەتمەندییەکانی مامۆستای سەرکەوتوو
by PCIR Admin - Tuesday, 30 January 2018, 3:38 PM
 

تایبەتمەندییەكانی مامۆستای سەركەوتوو

هەر  لە كۆنەوە  بەچاویكی  ئەوپەری  ریزو  شكۆدارییەوە  لەمامۆستایان  روانیوە ،  چونكە بەدریژایی  سەردەمەكانی  میژوو  مامۆستا  خاوەنی  پەیامیكی  پیرۆز  بووە، هەر  ئەم  پەیامەش  ریزو پیرۆزی  بە  مامۆستا بەخشیوە .

هەر وەك شاعیری  عەرەب  احمد  شوقی  دەلیت (( هەستە  بۆ مامۆستا  ،  شكۆدارییە  -هیندە  نەمابوو  مامۆستا  ببیت  بە پیغەمبەر))

وە لەم  سەردەمەدا  لەبواری  پەروەردەو  فیركردندا   ناوی  مامۆستای  سەركەتوو  زۆر  دەبیستین.لیرەدا  بەكورتی  باسی  بەشیك  لەو  تایبەتمەندی و  خالانە دەكەین  كە بنەماو  پیوەری مامۆستای  سەركەوتوون  ...

١- پیویستە مامۆستا  پیشەكەی  خۆشبویت و بەجدی خزمەت  بكات ، هەست  بەگرنگی و رۆل و  كاریگەرییەكانی  لەسەر  ئەمرۆو  داهاتوی  قوتابی  بكات  و لە هەموو  رویەكەوەش  لەئاستی  گەیاندنی پەیامە  پیرۆزەكەیدا  بیت.

٢- ئەركی  مامۆستا  تەنها  پەروەردەو  فیركردن  نییە، بەلكو  پیویستە لەهەموو روویەكەوە  (جەستەیی ، دەروونی ،عەقلی  و كۆمەلایەتی) قوتابیەكەی  پیبگەیەنیت.

٣- پیویستە مامۆستا پەیوەندییەكی  ئەرینی  لەگەل  قوتابیەكانیدا  ببەستیت  ، چونكە  مامۆستاو  قوتابی  دوو تەوەری  سەرەكی و  دوو  كۆلكەی  بنەرەتین  لە كۆلەكەكانی  كاری  پەروەردەو  فیركردندا ،وە سایكۆلۆژیای  پەیوەندی  نیوان  مامۆستاو قوتابی  بۆتە  هۆی بایەخی  بەشیكی  زۆر  لەپەروەردە  ئەكادیمیە ناسراوەكان و پسپۆرانی بواری  دەروونناسی  پەروەردەیی  پەیوەندی  ئەرینی  نیوانیان  بە موگناتیسی  كاری  پەروەردەیی دەزانن، وە تا  ئەو پەیوەندیانە بەهیزترو دروسترو باشتر  بن  كاری  فیركردن و  پەروەردەش  بەهیزترو  سەركەوتوتر  دەبیت.

٤- پیویستە  مامۆستا  خاوەنی  كەسایەتیەكی سەركەوتوو  بیت، ئەو  كەسایەتیەش  بەوە  نییە كە قوتابیەكانی  لیی بترسن و   لەترسا ریزی  لیبگرن، بەپیچەوانەوە  پیویستە خۆی  لە دلی  قوتابیاندا  شیرین  بكات و بچیتە  دلیانەوە...پردیكی  ریزو خۆشەویستی  لەنیوان  خۆی و قوتابیكاندا  دروست بكات  لە ناو و دەرەوەی  قوتابخانەدا.

٥- نابیت  مامۆستا  بەهیچ  شیوەیەك  وشەی  زەق و رەق و ناشایستە  بەقوتابیەكانی  بلیت ، چونكە هەستی قوتابیەكە  بریندار  دەكات  و ئازاری   هەست و دەروونی دەدات  ، وە پیویستە كە مامۆستا  بە ویژدان و  دادپەروەر  بیت  و بەچاوی  یەكسانی  سەیری  قوتابیەكانی  بكات و جیاوازی  لەنیوانیاندا  نەكات.

٦- پیویستە مامۆستا  ، بەدەنگیكی  مامناوەندی  وانەكەی  بلیتەوە  و پیت و وشەكان  بەریكی  دەرببریت  لەكاتی  راڤەكردندا  بەزۆری  رووی  لەقوتابیەكان  بیت و  سەیری  هەموو لایەكی  پۆلەكە بكات.

                                                                                                                                   توێژەری دەروونی /پەروین  عبداللە