هەواڵەکانی پەیمانگە

مێژووی دروستبونی بەرنامەی مایکڕۆسۆفت ئێکسڵ

 
 
Picture of PCIR Admin
مێژووی دروستبونی بەرنامەی مایکڕۆسۆفت ئێکسڵ
by PCIR Admin - Wednesday, 31 January 2018, 10:11 PM
 

بەرنامەی مایکڕۆسۆفت ئێکسڵ

یەکێکە لە بەرنامەکانی کۆمپانیای مایکڕۆسۆفت بەکارد لە بواری ژمێریاریدا.

ئەم بەرنامەیە لە ئێستادا چالاکە بۆ هەریەکە لە:

١- سیستەمی ویندۆز.

٢- سیستەمی ماک.

٣- بۆ iOS.

٤- بۆ ئەندرۆید

وە لێرەدا بە کورتی باسی مێژوی دروستبونی بەرنامەکە دەکەین:

* بۆ یەکەم جار لە ساڵی ١٩٧٨ لە خوێندنگەی (Harvard) لە لایەن (Dan Bricklin) بەرنامەیەک دروست کرا

بە ناوی ( VisiCalc) کە ئەمەش بەرنامەیەکی بچوک بوو کە چەند کارێکی ژمێریاری ئەنجام ئەدا.

          وە ژمارەی ستونەکانی ٥ بوو.

          ژمارەی ڕیزەکانی ٢٠ بوو.

 کە ئەمەی خوارەوە وێنەی (Dan) ە:
Dan


وە ئەمەش ڕوکاری بەرنامەکەیە: (VisiCalc)

excel 2


* بۆ بەهێز کردنی بەرنامەکە (Dan) لەگەڵ (Bob Frankston) بەیەکەوە پەرەیان بە بەرنامەکە دا.

* وە قەبارەی بەرنامەکە تەنها 27 KB بوو.

*بەرنامەکە لە یەکەم چاپی دا ١ ملیۆن کۆپی لێ فراشرا.

ئەمەش وێنەی هەریەکە لە (Dan) و (Bob):

Dan & Bob


* دوای ئەوەی کە بارنامەکە سەرکەوتنی بەدەست هێنا لەساڵی ١٩٨٣ پەرەی پێدرا لە لایەن (Mitch Kapor)

وە ناوی بەرنامەکەی گۆرا بە (Louts 1-2-3)

ئەمەش وێنەی (Mitch)ە:

Mitch Kapor


  * لەساڵی ١٩٨٠ ڤێرشنەکەی گۆڕا بە (SuperCalc)*

* لەساڵی ١٩٨٢ ڤێرشنەکە پەرەی پێدراو ناوەکەی گۆڕا بە (Multiplan)

* لە ساڵی ١٩٨٣ ڤێرشنەکە جارێکی تر پەرەی پێدرا و ناوەکەی گۆڕدرا بە (Lotus 1-2-3)

* دواتر لە ساڵی ١٩٨٥ ناوەکەی بوو بە مایکڕۆسۆفت ئێکسڵ واتە (Excel 1.0) کە ئەمە یەکە بەرهەمی پڕۆگرامەکە بوو کە بەشێوەی گرافیکی بوو کە لیستی Menu ی بۆ زیاد کرابوو وە هەروەها بە ماوس کارەکان ئەنجام دەدرا کە لەڤێرشنەکانی پێشوتردا ماوسی تێدا بەکار نەدەهات چونکە تەنیا پێک هاتبوو لە شاشەیەکی ڕەش، کە ئەم ڤێرشنە تەنیا بۆ سیتەمی ماک بەردەست بووە.

ئەمەش وێنەیەکە لە ڕوکاری بەرنامەیە (Excel 1.0)

Excel 1.0

* لەساڵی ١٩٨٧ بەرنامەکەی پەرەی پێدراو بوو بە (Excel 2.0)

ئەمەش وێنەیەکە لە ڕوکاری بەرنامەی ئێکسڵی (Excel 2.0)

excel 2.0

لەساڵی ١٩٨٧ بەرنامەکەی پەرەی پێدراو بوو بە (Excel 2.0)

 

ئەمەش وێنەیەکە لە ڕوکاری بەرنامەی ئێکسڵی (Excel 2.0)

 

بەم شێوەیە بەرنامەکە پەرەی پێدراوە لێرەدا تەنها ناوەکان دەنوسم بە گوێرەی  ساڵەکانیان و ڤێرشنەکانیان:

لە ساڵی ١٩٩٢ (Excel 3.0) دەرچوو.

لە ساڵی ١٩٩٢  (Excel 4.0) دەرچوو.

لە ساڵی ١٩٩٣ (Excel 5.0) دەرچوو.

لە ساڵی ١٩٩٥ (Excel 7.0) دەرچوو.

لە ساڵی ١٩٩٨ (Excel 8.0) دەرچوو.

لە ساڵی ١٩٩٩ (Excel 9.0) دەرچوو.

لە ساڵی ٢٠٠١ (Excel 10.0) دەرچوو.

لە ساڵی ٢٠٠٣ (Excel 11.0) دەرچوو کە ئەمە پێی دەوترێت Excel 2003، یەکەم ڤێرشنە کە زۆرترین بەکرهێنەری هەبووە.

لە ساڵی ٢٠٠٧ ئێکسڵی ٢٠٠٧ دەرچووە ئەم ڤێرشنە فۆرماتی فایلەکەی لە جۆری (xlsx)ە.

لە ساڵی ٢٠١٠  ئێکسڵی ٢٠١٠ دەرچوو.

لە ساڵی ٢٠١٣ ئێکسڵی ٢٠١٣ دەرچوو کە پێشی دەوترێت (Excel 15.0).

لە ساڵی ٢٠١٦ ئێکسڵی ٢٠١٦ دەرچوو کە ئەم کوتا ڤێرشنی بەرنامەی ئێکسڵە لە ئێستادا.

excel 2016


ئامادەکردنی: طالب حسن علی.