پەیمانگای کۆمپیوتەری ڕانیەی ناحکومی لە ساڵی (٢٠١٤)ەوە دامەزراوە وەکو ناوەندێکی زانستی و ئەکادیمی ناحکومی کاردەکات لەپێناو بنیادنانی کۆمەڵگایەکی پێشکەوتو سەردەمی،هەروەها ئەرکی پێگەیاندنی تاکێکی هۆشیارو بەرپرسیارە لەروی بەها و ڕەوشتی و کۆمەڵایەتیەکان و ئاشناکردنی خوێندکارە لەگەڵ پێشکەوتنەکانی جیهانی کۆمپیوتەرو تەکنەلۆژیا ئەوەش لەڕێگەی هەموو ئەو وانە جۆراو جۆرانەی لە پەیمانگاکەمان دەخوێنرێت دەمانەوێت ڕێنیشاندەرو ئاڕاستەکەری خوێنکارەکانمان بین بۆ ژیانێکی تەندروست و باشتر لە ئایندەدا هەوڵدەدەین وەگەڕ خەری توانا شاراوەکانیان بین و بەکاریان بێنین لەخزمەت خەڵکو نیشتیمان،بەڵم پێویستە هەمیشە ئەوەمان لەبەر چاو بێت وەها کارێک کۆمەکو ئامادەیی چەند لایەنی دەوڵەت،خێزان،مامۆستا،خوێندکار،تەواوی ستافی ئیداری پێویستە،ئەگەر نا هەمو کارو هەوڵە کانمان نیوەچڵ و نەرسکاو دەبن.