کەسایەتی فیسامی (شیزۆفیرینیا )
pcir

بڵاوکراوەتەوە لەبەرواری: 2021-05-14    ژ.سەردان(18)

فیصام: واتە دابڕانی کەسەکە لە واقیع و پەیوەندی سەرەکی ھەیە بە (وەھم ، ھلاوس) ھەروەھا لایەنی کەسایەتی کەسەکە تێک دەچێت و توانای دەربڕینی ھەڵچوون و سۆزی نابێت . واتە:( کەسایەتیەکەی دەڕوخێت). وەھەروەھا کەسەکە توانای وەڵامدانەوەی وروژێنەرەکانی دەوروبەری نابێت و پەیوەندیە کۆمەڵایەتییەکانی لاواز دەبێت.

* نیشانەکانی کەسایەتی فیسامی (شیزۆفیرینیا)
* چۆن ئەم جۆرە کەسایەتییە بناسینەوە ؟
* ئەمەش لە دوو تەوەر پێک دێت:

- تەوەری یەکەم : لە (٧) نیشانە پێک دێت ، دەبێت (٤)ی ھەبێت بۆ ماوەی ساڵێک بەردەوام بێت.

١- ئارەزووی نامێنێت لە پەیوەندیە کۆمەڵایەتیە نزیکەکان.
٢- زۆربەی کات چالاکی تاکی ھەڵدەبژێرێت ، واتە بە تەنیا ئیش و کارەکانی ئەنجام دەدات.
٣- زۆر کەم گرینگی دەدات بە ئەزموونە سێکسیەکان.
٤- خۆشیەکی زۆر کەم دەبینێت لە ھەر چالاکییەک.
٥- ھاوڕێی نزیکی نییە .
٦- گرینگی نادات بە پێداھەڵگوتن .
٧- ھەڵچوونەکان و ھەستەکانی ساردن.

- تەوەری دووەم : لە (٢)دوو نیشانە پێک دێت.

١- دەربڕینی لەسەر توڕەبوون و تواناکانی زۆر لاوازە.
٢- بەردەوام زەین و ھۆشی دەڕوات.

* ھۆکاری سەرەکی شڵەژان لەم کەسایەتیە دەگەڕێتەوە بۆ :
- بیر و باوەڕی کەسەکە .
- پەیوەندی کۆمەڵایەتی .

تێبینی /
* دوای ھەبوونی (٤) لەم نیشانانە و بەردەوام بوونی بۆ ماوەی ساڵێک، پێویستە کەسەکە سەردانی پزیشکی دەروونی بکات لە ڕێگەیەوە حاڵەتەکە دەست نیشان بکرێت و چارەسەر وەربگرێت بە پێی ڕێنمایکاری دەروونی .
* ئێمە کە باسی کەسایەتی ئەکەین مەبەستمان ئەو جۆرە کەسایەتیانەیە کە تووشی شلەژان بوونە واتە دوور لە کەسایەتییە ساغ و تەندروستەکان.

ئامادەکردنی:
مامۆستا: محمد إبراهیم قادر
توێژەری کۆمەڵایەتی