چــــەند تایبەتمەندییەکی خوێندکاری سەرکەوتوو!
pcir

بڵاوکراوەتەوە لەبەرواری: 2022-10-10    ژ.سەردان(115)

ئـــەو بــڕیارانەی بە ڕوالەت بێ بایەخ دەردەکەون، بە گرینگیەوە جێگەی خۆیان دەگرن.

خوێندکار ئەو کەسەیە کە خوێندن دەکات بە پیشە بۆ فێربوون و پەروەردەیەکی ئامانجدار کە بەهادارو سوودمەند بێت بۆ دروستکردنی تاکێکی ڕەفتار دروست و کۆمەڵگەیەکی تەندروست دوور لە هەموو ڕووداو ڕەفتارێکی ناجۆر.

خوێندکارو مامۆستا هاوکارو هاوئاهەنگن لە ناوەندەکانی خوێندن، هەمیشە ڕەفتار ڕەنگدانەوەی دەبێت لە پرۆسەکە.

ئەو کارە چییە کە خوێندکارێکی سەرکەوتوو دەیکات و خوێندکارێکی ئاسایی نایکات:

١- خوێندکاری سەرکەوتوو زیاتر خۆی بەخت دەکات و بە هزرەوە دەخوێنێت.

٢- کەمێک زیاتر لە هاوڕێکانی دەنووسێت و دەخوێنێتەوە.

٣- تۆ ئەگەر دەتەوێت سەرکەوتووبێت و ببیت بە ئاستی یەکەم لە بڕیارێکی بچووکەوە دەستپێبکە، کە دەبن بە بڕیارێکی کاریگەر.

٤- تۆ ئەگەر دەتەوێت هەنگاوێک لەوانی تر لە پێشەوە بیت تەنها دەستپێبکە چەند خولەکێکی زیاتر ببەخشە بەخۆت، ژیان ئەوەت پێدەبەخشێت کەبۆی دەجەنگیت.

٥- ئەگەر دەتەوێت براوە بیت، دەبێت لەوانەکانت بەشداربیت، خواستی سەرکەوتنت هەبێت، حەزوو ئارەزووت هەبێت، پلاندانانت هەبێت ، تۆ پێویستە ئیرادەت هەبێت بۆ ئەوەی خوێندکارێکی جدی بیت، ئەمە ژیانی تۆیە، ئەمە ڕاستی و سەرکەوتنی تۆیە، تۆ مێژووی خۆت دەنووسیتەوە، وانەکانت مەخە بەیانی، چونکە بەیانی ئەبێ بە ڕۆژی دواتر وپاشان دواتر.

٦- بڕیاربدە ببیت بە کەسێکی باشتر لە دوێنی، بڕیاربدە نمرەی باشتر لەوەی دوێنێ بەدەست بهێنی.

هەموو ئەوانەش دەستپێدەکات کە ئێستا بڕیار بدەیت...

ئامادەکردنی:
مامۆستا: نەدوە نجم الدین
مامۆستا لە پەیمانگەی کۆمپیوتەری ڕانیەی ناحکومی