بڵاوکراوەتەوە لەبەرواری: 2023-01-16 ژ.سەردان(73)
سەرەتا ھەموو ماڵپەرە ئەلیكترۆنیەكان و پرۆگرامەكان لەسێ بەشی سەرەكی پێك دێن ئەوانیش بریتین لە (Front-End ,Back- end , full stack) :Front-End گرنگترین بەشیان فرۆنت ئیندە كە دیزاینی ماڵپەرە ئەلیكترۆنیەكانە بەكارھێنەر بەركەوتنی لەگەڵی ھەیە ھەر ڕوكارێكی ماڵپەر كە بەكارھێنەر دەیبینێ لە (ڕەنگ و دوگمە و سڵایدەكان) لە بەشی فرۆنت ئیندن كە بە زمانەكانی HTML ,CSS ,JavaScript ..ھتد نوسراون :Back End ئەم بەشەیان كار لەسەر ڕێکخستنی زانیاریەكان دەكات بەكارھێنەر نایبینێ وەك: ڕێکخستنی زانیاریەكان و ئیشكردن لەگەل سێرڤەر. كار لەگەڵ زمانەكانی وەك PHP ,MySQL ,Python ...ھتد دەكات. :Full stack دامەزرێنەری ماڵپەڕەكە یاخود ئەپەكەیە كە كار لەسەر ھەردوو بەشی فرۆنت و باك ئیند دەكات. ئامادەکردنی: م. پەنا سعدالدین مامۆستای کۆمپیوتەر لە پەیمانگەی کۆمپیوتەری ڕانیەی ناحکومی