چۆن ڕێگری بکەین لە بڵاوبونەوەی وێنە و ڤیدیۆکانمان پێش ئەوەی هاک بکرێین؟
pcir

بڵاوکراوەتەوە لەبەرواری: 2024-03-25    ژ.سەردان(171)

لەم ماوەیەدا کۆمەڵێک ئامراز بەربڵاوون کە مۆبایلەکەنمان هاک دەکەن یان وێنە و ڤیدیۆکانمان بۆ کەسی بەکارهێنەر دەچێت و ئەگەر بڵاوکردنەوەی هەیە یاخود هەرەشەکردن!لەبەرامبەر پێدانی بڕێک پارە، ئەم جۆرە هێرشانە بۆ هەردووک سیستەمی (ئەندرۆید - ئایۆئێس) بەربڵاووە لە ڕێگای چەندین بەرنامەوە یاخود لینک و کۆمەڵێک ئامرازی تر دەتوان دەستیان بگات بە داتا و زانیاریەکانمان، ڵێرەدا باس لە ڕێگانی خۆپاراستن دەکەین بۆ ئەوەی کەسانی تر تووشی ئەم هێرشانە نەبن و کێشەی کۆمەڵایەتی بەدوادا نەیەت. چەندین ڕێگا هەیە بۆ دەست گەیشتن بە داتا و زانیاریەکانمان ڵێرەدا چەند ڕێگایەکی گرنگ بەردەست ئەخەین بۆ ئەوەی خۆمانی لێ بپارێزین،
خۆپاراستن لە هێرشەکان:

١- لینک: کردنەوەی لینک لە ئێستادا زۆڕێکمان بەکارهێنەری لینک و بڕاوسەرەکانین ئەگەر کەسێک لینکی بۆ ناردی بۆکسێک کرایەوە داوای ( Allow - Block ) کرد هەرگیز کلیک مەکە لە ( Allow ) کاتێک کلیک بکەیت لە ئەلۆوو راستەوخۆ وێنەت دەگڕێت بە کامێرای مۆبایلەکەت بەبێ ئەوەی هەستێ پێ بکەین بۆیە هەمیشە کلیک بکە لە (Block) بۆ ئەوەی سەڵامەت بیت

٢-. ئەپلیکەیشن: دووەم ڕێگا لە ڕێگای دابەزاندنی بەرنامەیە یان بەرنامە کراک کراوەکان کۆمەڵێک بەرنامە هەیە لە ئێستادا کاتێک ئەپڵیکەیشنێکت دابەزاند هەرگیز ڕێگای پێمەدە دەستی بگات بە زانیاریەکانت وەکوو ( وێنە - ڤیدیۆ - فایل - ژمارەی مۆبایل) کۆمەڵێک زانیاری تر بە کورتی هەرکاتێک ئەپلیکەیشن دابەزاند گومانت ڵێ هەبوو کاتێک بەرنامەکە دەکەیتەوە بۆکسێک بۆ دەکاتەوە نوسراوە ( Allow to access photo and media and files on your device) دوو بەشت پێدەدات Allow - Don't Allow هەرگیز کلیک مەکە لە Allow هەمیشە Don't Allow هەڵبژێرە ئەگەر دەتەوێت سەڵامەت بیت چەندین ڕێگای بەربڵاوی تر هەنە بەڵام ڵێرەدا باسی دوو ڕێگای سەرەکیمان کرد بۆ دەست گەشتن بە زانیاریەکانمان.

هیوادارم سەڵامەت بن و دوور بن لەم کێشانە.

ئامادەکردنی:
احمد عزیز ناظم
خوێندکاری پەیمانگە