گرنگی ئەتەکێت لە ژیانی خوێندنماندا بە تایبەتی لە زانکۆ پەیمانگاکان
pcir

بڵاوکراوەتەوە لەبەرواری: 2024-04-03    ژ.سەردان(109)

چەمکی ئەتەکێت
چەمکێکی( فەڕەنسیييه), مەبەست لە ئەتەکێت ئەوەیە پێویستە مرۆڤ پێش ئەوەی ڕەفتارێک یان هەڵسوکەوتێک بکات یان وشەیەک دەربڕێت بەباشی بیر بکاتەوە.

- پیناسەی ئەتەکێت:
هونەری ئەتەکێت هونەری ئاراستەکردنی ژیان بە جوانترین و شایسته ترین شێوە، کە خۆی لە فهلسەفەی ژیانی سەردەمییانەی تاکەکانی کۆمەڵگا دەنوێنێت. بابەتەکەمان بریتییەلە ئەتەکێتی هەڵسوکەوتکردنی خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگاکاندا، تا چەند گرنگە خوێندکاران پەیڕوەی ئەتەکێت بکەن لە زانکۆ وپەیمانگاکاندا؟ کە دەتوانم بەم چەند خاڵەی خوارەوە باسی بکەم:

١- هەموو ئەوخوێندکارانی لە زانکۆ و پەیمانگاکان دەخوێنن هاوڕێی یەکن پێویستە بە هەر نرخێک بێت ڕێزی یەکتری بگرین و هەروەها پێویستە ڕەچاوی ئەوە بکەن کە ماوەی قۆناغی هەرزەکاری کۆتایی هاتووە، بۆیە پێویستە وشە و دەستەواژەکانمان گونجاو بێت و لەگەڵ ئەو تەمەن و ئەو قۆناغ و ژینگەیەی کە خوێندکاران تێیدا دەژین.

٢- لەبەر ئەوەی زانکۆ و پەیمانگاکان شوێنی وەرگرتنی زانستە، بۆیە پێویستە هەمووان زانیاری ئاڵوگۆڕ بکەن، نابێت لە بەخشینی زانیاری بە کەسانی دیکە بەخیلی بەرن، ئەی فێرخوازی ئەزیز ئەگەر تا کۆتایی ئێستا نەتزانییوە بەڕێزەوە داوای لێبوردن لە هاوڕێکانت بکە و پێیان بڵێ من لە ڕابردوودا لەوێدا هەڵە بووم بەڵام لە ئێستادا داوای لێبوردن دەکەم و هەمیشە هاوکار و هەماهەنگ دەبین بۆ سەرکەوتنی زانست و زانین.

٣- لە کاتی هەوڵدان بۆ چوونە ناو هۆڵەکانی خوێندن پێویستە پاڵەوپەستۆ دروست نەکەیت و بەڵکوو بە ئارامی و لەسەرخۆیی داوا لە هاوڕێکانت بکە و بچۆرە ژوورەوە، پێویستە لە کاتی خۆتاندا ئاماده دەبن و ڕێز لە کاتی دیاریکراو بگریت .

٤- زانینی بنەماکانی ئەو شوێنەی ئامادەی مەرجێک لە مەرجەکان ئەتەکێت داخستنی یان بێدەنگ کردنی مۆبایلەکەتە لە کاتی وانەکاندا چونکە لە کاتی وانەکەدا بەکارهێنانی مۆبایلیان بێ دەنگ نەکردنی بەڵگەیەکی نەویستەوە یەکێکە لە دیاردانەی کە دەبێتە هۆی بێزارکردنی هاوپۆلەکان تۆ هەروەها لای مامۆستاکەشت مایەی نیگەرانییە بۆیە پێویستە لە کاتی ئامادەبوونت لەوانەکان موبایلەکەت بێ دەنگ بکەیت یان و بیکوژێنیەوە.

٥- زانکۆ پەیمانگاکان جیاوازن لە ناوەندەکانی تری خوێندن، بۆیە کاتێک لە هۆڵی وانەوتنەوە ئامادەدەبیت، پێویستە دەرکەویتەوە لە قسەکردن لەگەڵ هاوڕێکانت وە ئەگەر دوور نەکەویتەوە کەواتە تۆ یەکێکی هیچ شارەزایەکیت نیە لەسەر بنەماکانی ئەتەکێت.

٦- خوێندکاران لە ماوەی خوێندنیان لە زانکۆ پەیمانگاندا ئەرکیان ئەوەیە کە سایەتی خۆیان لە ڕووی مەعریفیەوە پێبگەێنن .بۆئەوەی لە دوای زانکۆو پەیمانگاکان بتوانن خزمەت کۆمەڵگاکەی بکات.

٧- ئێوەی خوێندکار بۆ ئەوە دەچنە زانکۆ و پەیمانگاکان، بۆ ئەوەی مەعریفەی گشتی سەبارەت بۆ بوارێک لەبوارەکانی ژیان یان زانستەکان بە دەست بهێنن .كه واته پێویستە خوێندکاران خۆیان تەرخان بکە ن بۆ فیربونی زانیاری زیاتروبە دەست هینانی زانست.

٨- قۆناغ و تەمەنی چوونە زانکۆ پەیمانگاکان بە پێی توێژینەوە دەروونی وکۆمەڵایەتییەکان .ئەو قۆناغەیە کە مرۆڤ خودی خۆیەتی، بۆیە پێویستە لەو ماوەيه دا لە هەموو ڕوويێک بە تەواوی خۆیان بن و نەکەونە ژێر کاریگەریی کەسانێک تاکاریگەریان لە سەردروست بکە ن.

هیوا دەخوازم، بتوانن سوود لەم بابەتە وەربگرن

نوسینی /کێوان رشید احمد