Access Control List لە نیتۆڕکدا
pcir

بڵاوکراوەتەوە لەبەرواری: 2021-04-05    ژ.سەردان(79)

لیستی کۆنترۆڵ چوونە ژورەوە ( (ACL) Access Control List )
-کۆمەڵێک لە یاسایە کە بە زۆری بەکاردێت بۆ فلتەرکردنی ترافیکی تۆڕ (Network)، ( ACLs ) دەتوانرێت لەسەر ئامێرەکانی تۆڕ (Network) جێبەجی بکەین بە فیلتەرکردنی گونجان، وەک ڕاوتەر و ئاگرەدیواری (Firewall) ڕێکبخەیت.

( ACLs ) لیستێکی مەرجەکان لەخۆ ئەگرێت کە پاکەتەکان پۆلێن دەکات و یارمەتیت دەدات بۆ دیاری کردنی ڕێگە دان یان ڕەتکردنەوەی پاکەت لە ترافیکی تۆڕ. ئەو لیستە لەسەر بنەمای ڕووکار (Interface) کارپێکراوە بۆ ئەو پاکەتانەی کە ڕەتدەکرێنەوە یان دەچنە ناو ڕووکارەوە.

دوو جۆری (ACLs) بەردەستن لەسەر ئامێری سیسکۆ:

١- لیستی چوونە ژوورەوەی ستاندارد (Standard Access Lists):
ڕێگەت پێدەدات تەنها (IP) نێردەر پاکەت هەڵبسەنگێنێت، لیستی چوونە ژوورەوەی ستاندارد (Standard Access Lists) ی پێوانەیی بە وەندەی لیستی چوونە ژورەوەی درێژکراوە ( extended access lists ) بەهێز نین، بەڵام کاریگەری کەمتر (CPU) ی ئامێرەکە.

٢- لیستەکانی چوونە ژورەوەی درێژکراوە (Extended Access Lists):
ڕێگەت پێدەدات بۆ هەڵسەنگاندنی ( IP ) نێردەر و وەرگر ، جۆری پرۆتۆکۆلی (Layer 3)، درێژکراوەکە ( extended access lists ) ئاڵۆزترە بۆ ڕێکخستن و پێویستی بە کاتی ( CPU ) زیاترە لە ( access lists standard ) ی ستاندارد، بەڵام ڕێ بە ئاستی زیاتری و باشتر دەدەن لە تۆڕ کۆنترۆڵدا.


ئامادەکردنی:
مامۆستا: بەهرۆز رسول
مامۆستا لە پەیمانگەی ڕانیەی ناحکومی